پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكرای دەكات
عێراق چەند تۆن یەدەگی زێڕی هەیە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق خاوەنی یەکێک لە بەرزترین یەدەگەكانی زێڕە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی، کە 162 تۆنە.
عەلی عەللاق ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025 لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، “بانکی ناوەندی چالاکانە بەدواداچوون بۆ جووڵەی زێڕ و دراوەکان دەکات، بەشێک لە هەمەچەشنکردنیش بۆ دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک، ئەوەیە رێژەیەکی باشی یەدەگی زێڕت هەبێت، بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، كە بەردەوام زێڕمان كڕیوە”.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق وتی، عێراق ئەمڕۆ خاوەنی 162 تۆن زێڕە، کە یەکێکە لە بەرزترین یەدەگەکان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، “ئێمە چوارەم وڵاتین لە قەبارەی یەدەگی زێڕ”.
نرخى زێڕ بەڕێژەى 0.1% بەرز بووەتەوە
زێڕ
هەر مسقاڵێک 18 هەزار دیناری چووەسەر
شەڕ ئاگری لە زێڕ بەردا؛ عەیار 18 ملیۆنێکی تێپەڕاند
کێی لە پشتە؟
هەنگاوە زێڕینەکە؛ ئەم چوار ساڵە کاری گرنگ لە قەڵادا دەکرێ
بزانە ئەمڕۆ عەیار 21 بەچەندە؟
زێڕ گرانبوو؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 10 هەزار دیناری چووەسەر
"ویستراوە ئەمدیوی هەرێمی کوردستان بکرێت"
15 کیلۆ زێڕی قاچاخ لە سنوورەکانی نێوان هەڵەبجە و پاوە دەستی بەسەرداگیراوە
"بەو مەرجەی قورئانت لەبەربێ"