بەرگریی شارستانیی هەولێر هاوڵاتییەكیان رزگار كرد
چی بەسەرهاتبوو؟
بەرگریی شارستانیی هەولێر هاوڵاتییەكیان رزگار كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند هاوڵاتییەكیان رزگار كردووە، كە هەردوو قاچی شكابووە و كەوتبووە شوێنیكی داخراوەوە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ 964 ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بە ناوی “ر.ز” لەدایكبووی 2001 لە بازاڕی داون تاون كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەردوو قاچی شكاوە، بەڵام تیمەكانی ئێمە توانیان رزگاری بكەن.
وتیشی، هاوڵاتییەكە خەڵكی هەولێرە و كەوتبووە شوێنێكی داخراو، بەڵام توانرا رزگار بكرێت و بگوازرێتەوە نەخۆشخانە.