ئەمڕۆ هەور ئاسمان دەگرێت
کەشەکە بەهارییە
ئەمڕۆ نمە باران دەبێت و سبەینێ هەور
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بێت، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا تەڕو شێدارە، هەم نمەبارانە و هەم ئاسمان هەوراوییە.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ.
هەروەک پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەی کورت خایەن، بەڵام رێژەی دابارین لەناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی