وێنە؛ تەندروستی ئاکرێ.
رۆژانه زیاتر له 800 منداڵ پشكنینیان بۆ كراوه
له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ منداڵبوون به‌شێوه‌ى سروشتى زیادى كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى له‌دایكبوونى منداڵان به‌شێوه‌ى سروشتى له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ له زیادبوونه و له‌به‌رامبه‌ریشدا له دایكبوون له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى كه‌می كردووه.
دوا ئامار كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌م قه‌زایه بڵاویكردووه‌ته‌وه هی مانگى رابردووه، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و منداڵانه‌ى به‌شێوه‌ى سروشتى له‌دایكبوونه بریتى بوونه له 394 منداڵ و ئه‌وانه‌شی له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى له‌دایكبوونه ژماره‌یان 251 منداڵه.
به‌راورد، به مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، ژماره‌ى منداڵانى له‌دایكبوو به‌شێوه سروشتى 324 منداڵ و له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریش 460 منداڵ بووه.
كۆى گشتى منداڵانى له‌دایكبوو له دوو مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا بریتیه له هه‌زار و 438 منداڵ.
هه‌ر به‌پێی ئاماره نوێیه‌كه، له ماوه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ 22 هه‌زار و 978 منداڵ پشكنینى جیاوازیان له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى ئاكرێ بۆ ئه‌نجام دراوه و دوو هه‌زار و 271 منداڵى نه‌خۆشیش له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه بیندراون.