نوسراوەکە ئامادەیە

کرێنشینان داوایەک دەدەنە حکومەت تا لە باجی خانووە کرێنشینەکان خۆشبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمەڵەی کرێنشینان، نوسراوێکیان ئامادە کردووە و بەنیازن داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە باجی یەک ساڵی ئەو خاوەن خانووانە خۆشببێ، کە یەکەی نیشتەجێ بوون و خانوویان داوە بە کرێ.

سەرۆکی کۆمەڵەکە بە 964ی وت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خاوەن خانووەکان بتوانن لە کرێی مانگی رەمەزان و زیاتری کرێچییەکان خۆشبن و لێیان وەرنەگرن.

پێشتر، بە نوسراو داوای لە یەکێتی زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان و ئەوقافی سلێمانی کرابوو، هەوڵبدەن مامۆستا ئاینییەکان هانبدەن، لە وتارەکانیان داوا لە خاوەن خانووەکان بکەن، لە کرێی خانووی کرێنشینەکان خۆشبن.

بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانە ئەو بە 964ی وت، داواکارییەکە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نائاسایی سەرجەم چین و توێژەکانە، بە تایبەت کرێ نشینان، تا ئەو مانگە بکرێ بە هۆکاری لێخۆشبوون لە کرێکانیان.

جگە لە مزگەوت، داواکراوە لە رێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە مامۆستایانی ئاینی ئەو رۆڵە بگێڕن و خاوەن موڵک و خانووەکان هانبدەن، تا زۆرێک لە کرێ نشینان سوودمەند بن و بۆ مانگێک ئەو کرێێ دەکەوێتە ئەستۆیان رادەستی نەکەن.

بە مامۆستاکانی مزگەوت بوترێ داوای بەخشین لە کرێ خانوو ...

بە مامۆستاکانی مزگەوت بوترێ داوای بەخشین لە کرێ خانوو بکەن