تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 9 و 12 لە 8.4.2025 دەستپێدەکات

پەروەردەی سلێمانی رێنمایی تاقیکردنەوەکانی بۆ وەرزی دووەم بڵاوکردەوە

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی سلێمانی رێنمایی تاقیکردنەوەکانی بۆ وەرزی دووەمی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە و تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 9 و  12ـی ئامادەیی لە 8.4.2025 دەستپێدەکات.

بەپێی رێنماییەکە، تاقیکردنەوەی 20 نمرەی پۆلە ناکۆتاکانی چوار بۆ هەشتی بنەڕەتی و پۆلەکانی 10 بۆ 11 ئامادەیی لە 13.4.2025 دەستپێدەکات و لە 22.4.2025 کۆتایی دێت.

هەروەها تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە 8.4.2025 دەستپێدەکات و تا 21.4.2025 بەردەوام دەبێت، تاقیکردنەوەکان رۆژانی شەممەش بەردەوام دەبن.

ئەگەر لە رۆژانی تاقیکردنەوەکاندا پشووی فەرمی بوو، ئەوا بەهەمان زنجیرەی تاقیکردنەوەکان، رۆژانی دواتر تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن.

وێنەیەکی رێنماییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە خوارەوە:

پەروەردەی سلێمانی رێنمایی تاقیکردنەوەکانی بۆ وەرزی دووەم بڵاوکردەوە

تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کۆتایى هات

تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کۆتایى هات

پەروەردەی سلێمانی؛ بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ تاقیک...

پەروەردەی سلێمانی؛ بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ تاقیکردنەوەکان دواناخات