ئامێری Portable Skaler. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
بێ بەرامبەر
پزیشکێک ئامێری پاککردنەوەی ددان بە تەندروستیی سلێمانی دەدات
964+
ژووری هەواڵ
پزیشكێكی ددان لەسەر ئەرکی خۆی، 10 ئامێری پاككردنەوەی ددانی پێشكەشی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كرد.
د.نەریمان ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ددان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو 10 ئامێری پاككردنەوەی ددانە دابەشدەکرێت بەسەر ئەو سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیانەی كە پێویستیان بەو ئامێرە هەیە.
ئامێرەکان پێیان دەوترێت “Portable Skaler” بەکاردەهێنرێن بۆ لابردنی کلسی ددان و لە زانستی پزیشکیدا ئامێرێکی پێویستە.
لە کوردستان هەشت کۆلیژی پزیشکی ددان هەن و ژمارەی پزیشکانی ددانیش بە قسەی سەندیکای پزیشکان بێت چوار هەزار 600 پزیشک هەن، جگە لەوانەی دەرچووی زانکۆن و دانەمەزراون.
بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی، بۆ هەر 1700 کەسێک پێویستە پزیشکێکی ددان هەبێت، بەڵام لە کوردستان بە قسەی سەندیکای پزیشکانی ددان بێت ئەوا بۆ هەر 1400 کەسێک پزیشکێک هەیە.