كاپتن ئەرسەلان

گۆڵكاری مۆندیالەكان نهێنیی وازهێنانی لە یاریكردن دەگێڕێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

میرۆسلاڤ كلۆزە گۆڵكاری ناوداری جیهان و ئەڵمانیا دەگێڕێتەوە بۆچی وازی لە یاریكردن هێنا.

كلۆزە، كە بە 16 گۆڵ گۆڵكاری مێژوویی مۆندیالەكانی تۆپی پێیە، ئێستا رووی لە بواری راهێنەری كردووە، بەڵام دەڵێت، بۆیە وازم لە یاریكردن هێنا، چونكە ئەوەی ئێستا لە دنیای تۆپی پێدا هەیە، من نازانم چییە.

كلۆزە دەڵێت، یاریزانە لاوەكانی ئێستا بیر لە شتی دیكە دەكەنەوە، بیر لە پارەی باش و ئۆتۆمبێل، سپۆنسەر و ستایلی جلوبەرگیان دەكەنەوە.

ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا دەگێڕێتەوە، كاتێك منداڵ بووم تەنیا بیرم لە مەشقكردن دەكردەوە، لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی لازیۆش لە دوای هەر مەشقێك دەچوومە ناو بانیۆ و حەوزی ئاوی پڕ لە بەفر، بۆ ئەوەی بەهێزبم و دووربم لە پێكان، بەڵام یاریزانە لاوەكان ئەو كارەی منیان رەتكردەوە و گاڵتەیان پێدەهات.

تەواوی چیرۆكەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە و ببیستە

دیل پیێرۆ بێ وەفا نەبوو، خانمە پیرەكەی جێنەهێشت

دیل پیێرۆ بێ وەفا نەبوو، خانمە پیرەكەی جێنەهێشت