• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

964 کێشەکەیانی گەیاندە پارێزگای سەڵاحەدین

دانیشتووانی چەند گوندێکی خورماتوو نیگەرانن لە شێوازی قیرکردنی رێگای گوندەکانیان

964+

سیروان خورشید  – دوزخورماتوو

هاوڵاتیانی چەند گوندێکی ناوچەی داودە لە سنووری خورماتوو، نیگەرانن لە شێوازی قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانیان و دەڵێن، قیرەکە بێ کواڵێتییە و بێ ئەوەی خۆڵی سەر رێگاکە بکوترێتەوە، راستەوخۆ قیری بەسەرا دەڕژێنن.

هەڵکەوت محەمەد کە دانیشتووی ناوچەی داودەیە، بە964 ـی وت، “سەرەتا بەشی یەکەمی قیرتاوەکە لە سنووری گوندی خدر وەلیەوە دەستی پێکرا، بەڕێکوپێکی و بەباشی جێبەجێکرا، بەڵام ماوەی دوو رۆژە، بەشی دووەمی قیرکردنەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی دیکەوەوە ئەنجام دەدرێت”.

“رێگاکە بەجۆرێک قیرتاو دەکرێت کە ئەگەر پێ بە سەر قیرەکەدا بنێیت، پێت دەچێتە خوارەوە، چونکە خۆڵەکەی نەکوتراوەتەوە و راستەوخۆ قیرەکەیان لەسەر داناوە”، هەڵکەوت محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وابڕوات قیرەکە بەرگەی چەند مانگێکی تر ناگرێت و هەمووی هەڵدەتەکێت، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار و نوێنەرانی خورماتوو بەدەم ئەو کێشەیەوە بن و چارەسەرێکی بۆ بکەن.

سەبارت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەو وتی، بەدواداچون بۆ پڕۆژەکە دەکەن و سبەی یەکشەممە لیژنەیەک پێکدەهێنن لەشارەوانی خورماتوو و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سەڵاحەدین و لایەنی کەمتەرخەم، سزادەدەن”.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر دەرکەوت کەمتەرخەمی لەپڕۆژەکەدا هەیە، پڕۆژەکە لەو بەڵێندەرە وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە بەڵێندەرێکی دیکە و ئەو بەشەی کە قیرکراوە، دەبێت هەڵبوەشێندرێتەوە و سەرلە نوێ بەباشترین کوالێتی قیر بکرێتەوە.

ناوچەی داودە لە سنوری خورماتوو، نزیکەی 50 گوند و دوو ناحیەی لەسەرە، ماوەی ساڵێک و پێنج مانگە پڕۆژەی قیرتاوکردنی ناوچەکە بە گوژمەی دوو ملیار و 889 میلۆن دینار، بەدرێژی 23.8 کم، دەستیپێکردووە، ئێستا پڕۆژەکە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی چەند گوندێک لە خورماتوو رێگایان بەسەر باره�...

هاوڵاتیانی چەند گوندێک لە خورماتوو رێگایان بەسەر بارهەڵگرەکاندا داخستووە

پڕۆفیسۆر هێرش رەسوڵ

پرسى راگرتنى رووماڵى کوشتن فرە رەهەندە

964+

وریا فەتاح

مامۆستایەکى زانکۆ رایدەگەیەنێت، بڕیارى راگرتنى رووماڵ و هەواڵەکانى کوشتن، فرە رەهەندە و ناکرێت تەنیا لەیەک رەهەندەوە سەیر بکرێت، بەتایبەت لەو کاتەدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبنە جێگرەوەیەکى نابەرپرسانە و هەواڵ ز زانیارى نادروست و فەیک بڵاو دەکەنەوە.

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

پڕۆفیسۆر هێرش رەسوڵ پێى وایە، بڕیارى راگرتنى یەکجارەکى رووماڵى کوشتن، تەنیا لە گۆشەیەکەوە سەیر ناکرێت، بۆیە ناکرێت بە تەواوى رووداوەکانى کوشتن رابگیرێت.

ئەو پێى وایە، لە حاڵەتى ئەوەى ئەگەر میدیایەکى پڕۆفیشناڵ بڕیاریدا رووماڵ رابگرێت، لەبەرامبەردا جێگرەوەکانى کە سەکۆکانى سۆشیال میدیان دێنە پێشەوە و زانیارى فەیک و هەڵە بڵاو دەکەنەوە.

جەختیش دەکاتەوە، لە رووماڵى رووداوەکانى کوشتن، جۆرو شێوازى بڵاوکردنەوە گرنگە، بەتایبەت پابەندبوون بە بەها پیشەییەکان و بەهاکانى کۆمەڵگە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تۆڕى هەواڵى 964، دواى زۆربوونى رووداوەکانى کوشتن، بڕیاریدا بۆماوەیەکى کاتى رووماڵى رووداوەکانى کوشتن رابگرێت.