رێژەی بارانی 24 کاتژمێری رابردوو

لە خانەقین زۆرترین و لە بارزانیش کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

شەپۆلی بارانبارینەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ناوچە شاخاوییەکان و لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە گەرمیان زۆرترین و لە بارزانیش کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووتەوە و بەپێی خشتەکە، لە خانەقین زۆرترین باران باریوە بە بڕی 28.6 ملم و لە بارزانیش تەنیا 0.4 ملم باران باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت و بۆ سبەی ئێوارە ئەگەری بارانی بەلێزمە لە هەندێک ناوچە هەیە.

رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە خوارەوە:

لە خانەقین زۆرترین و لە بارزانیش کەمترین باران باریوە