نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
رۆیشتەوە سەروو 70 دۆلار
نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
پاش سێ رۆژ، نرخی نەوت جارێکی تر بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 70 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە 8.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 36 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی 1.30٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 67 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی، 1.02٪ بەرزبووەتەوە.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و لە سێ رۆژی رابردوودا لە خوار 70 دۆلارەوە بوو.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.