کەشوهەوا

ئەمشەو باران و هەورەبروسکە روودەکاتە ناوچەکانی هەرێم 

964+

توانا نەقی

ئەو شەپۆلە بارانەی چاوەڕواندەکرا روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات ئەمشەو دەگات و لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە ىڵاویکردەوە، لە ئەمەشەوەوە 7.3.2025 لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور پێشبینى دەکرێت شەپۆلێکى باران بارین روو بکاتە کەرکووک و زۆربەى ناوچەکانى گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانى کە لە هەندێ ناوچە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

دەشڵێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە لە درەنگانى شەودا درێژ دەبێتەوە بۆ سەر پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى و پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى لەگەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی دەڵێت، بۆ رۆژانى دواتر ( 6 – 8 ) پلە دادەبەزێت بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.

هەر بە پێی پێشبینییەکان زۆرترین بڕی باران بەم شەپۆلە لە کەرکوک لە کاتاتەکانی نیوەشەودا و هەروەها سەنتەری هەولێر لە بەرەبەیاندا دەبێت.

گەرمیان بۆ بارانبارین سوپاسی خوا دەكەن و وەزعەكەیان بە...

گەرمیان بۆ بارانبارین سوپاسی خوا دەكەن و وەزعەكەیان بەدڵە