كێشەی هەرێم و بەغدا

پێناچێت ئەم خولەی پەرلەمانیش یاسای نەوت و غاز پەسند بكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بوونی ناکۆکی لەسەر بەڕێوەبردنی سامانەکان لە عێراق پشتڕاست دەكاتەوە، ئەندامێكی لیژنەكەش پێی وایە لەم خولەی پەرلەمانیش یاسای نەوت و غاز پەسند ناكرێت.

ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق باسم نەغمیش ئەلغەریباوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لەوەتەی 2007ـەوە داوای یاسای نەوت و غاز دەكرێت، بەڵام هەوڵەکان بۆ پەسەندكردنی بە هۆی ناکۆکی سیاسی و ناتەبایی لەگەڵ هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە”.

روونیشیکردەوە، “یاساکە بەشێک بوو لە پرۆگرامی وەزاری ئێستا، بڕیاربوو لەم خولەی پەرلەماندا پەسند بكرێت، بەو پێیەی لە ساڵی 2023 لیژنەکان پێکهێنران بۆ گفتوگۆکردن لەسەری، هەروەها دوو رەشنووس خرایەڕوو: یەکەمیان لە حکومەتی فیدراڵی و دووەمیان لە هەرێمەوە، هەروەها لیژنە هاوبەشەکان پێکهێنران بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “زۆربەی پرسە تەکنیکییەکان کۆدەنگییان بەدەستهێنا، بەڵام جیاوازییەکان لەسەر لایەنە کارگێڕییەکان و دەسەڵاتەکان و نوێنەرایەتیکردنی هەرێم و پارێزگارەکانە لە ئەنجومەنی نەوتیی فیدراڵیدا، جگە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و دابەشکردنی سەرچاوەکان، هەروەها مافەکانی پێشوو و ئێستا”.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەڵێت، لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمان جوڵەی چڕوپڕی لەگەڵ سەرکردەی كوتلە سیاسییەکان ئەنجامداوە بۆ روونکردنەوەی گرنگی پەسندكردنی یاساکە، بەو پێیەی ئەو سامانە نەوتییە رێکدەخات کە بە تەواوی دارایی دەوڵەت دابین دەکات، هەروەها بەشدارە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، کە بەشدارە لە گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و ئابووری.

“خاڵێکی هەرەدیار لە ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر پەیوەندی بە سامانی نەوت و پابەندبوونی هەرێم بەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی و دادگای نێودەوڵەتییەوە هەیە، ئەم یاسایە بە یەکێک لەو یاسایانە دادەنرێت کە تەواوکەری دەستوورە”، ئەمەش قسەی باسم نەغمیش ئەلغەریباوییە.

پەرلەمانتارەكەی لیژنەی نەوت و غاز لە قسەكانیدا ئاشكرای دەكات، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، ئەو لیژنانەی کە پێکهاتبوون، نەیانتوانی بگەنە کۆدەنگییەکی سیاسی، ئەمەش وا دەکات دەرکردنی یاساکە لەم خولەی پەرلەمانیشدا پەسند نەكرێت.

ئەمریكییەکان لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تەل...

ئەمریكییەکان لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تەلەفۆنیان بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد