• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

کێشەکە گەورە بووە

حازم شەكەرچی: زەوییەكانی خانەقین بە بەڵگە موڵكی خۆمن و كەسانێک رێگرییم لێدەكەن

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

ماوەیەکە سەرمایەدارێک لە خانەقین باسی ئەوە دەکات 2172 دۆنم زەوی لە خانەقین کڕیوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا چەند لایەنێکی حکومی ئەم کارە پەسەند ناکەن، ئەمەش کێشە و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە و دوێنێش پەرلەمانتارێک چووە لای ئەو هاوڵاتییانەی کێشەیان هەیە.

حازم شەکەرچی سەرمایەدارێکی شاری خانەقینە و وەک خۆی دەڵێت خاوەن ئەو زەوییانەیە، بە 964ی وت، ئەو زەوییانەی لە خاوەنی خۆی کڕیوە و بەشێکی زۆری زیادەڕۆیی کراوەتەسەر، ئەویش ئێستا خەریکی بونیادنانی ناوچەیەکی پیشەسازییە و هەرچەندە کۆڵێک لە بەڵگەنامەی فەرمی هەیە، بەڵام هەندێک کەس بۆ مەرامی شەخسی، وەک خۆی باسی دەکات، دەیانەوێ رێگری لێ بکەن.

سۆزان مەنسوور پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق دوێنێ چووە لای ئەو خەڵکانەی کێشەیان لەگەڵ خاوەن زەوییەکە هەیە و لەوێش گرفت و ئاژاوە دروست بوو.

964 لە دوێنێەوە پەیوەندی بە سۆزان مەنسووڕ دەكات بۆ ئەوەی لێدوانێك یان روونكردنەوەیەك بدات، بەڵام ئەو داوای لێبوردنی كرد و ئامادەنەبوو قسە بكات.

هاوکات ئەمڕۆ لایەنگرانی سەرمایەدارەکە خێوەتێکیان هەڵداوە و پەیامی ئەوە دەنێرن، کە لەم شوێنە ناکشێنەوە و رێگا بە رووخاندنی نادەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقی...

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقین دەکەن

شەوی جەژنە و سەرتاشخانەکان تا بەیانی جمەیان دێت

“باسی ئەوە ناکەم بەخوا توشی کێشە دەبم”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

شەوی جەژنە و سەرتاشخانەکان تا بەیانی جمەیان دێت، دیلانیش پرسیاری ئەوە لە موشتەرییەک دەکات راستە گەیشتن بە کورسی سەرتاش لە شەوی جەژن قورسترینە؟ بزانە چی دەڵێت