"پەیامەکەی ئۆجەلان ئەرێنییە"

ئەعرەجی داوادەکات پەکەکە و تورکیا لە عێراق بکشێنەوە

964+

ژووری هەواڵ

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، نایانەوێت پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لەسەر خاکی عێراق بوونیان هەبێت و داوای کشانەوەی هەردوولایان دەکات.

قاسم ئەعرەجی پەیامەکەی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و بڕیارى کەجەکە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بە ئەرێنی ناودەبات و دەڵێت لە بەرژوەندیی عێراقییەکانە.

تورکیا بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، زیاتر لە 25 ساڵە دەیان بنکەی سەربازیی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق دروستکردووە و ئۆپراسیۆنی زەمینیش ئەنجامدەدات.

ئەعرەجی راشیگەیاندووە، “تورکیا لە زۆرینەی کۆبوونەوەکاندا جەختیلەوە کردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەک چاوی لە داگیرکردنی خاکی عێراق نییە”.

ئەو بەرپرسە عێراقییە، هانی هەردوولای ململانێیەکە دەدات، لە پرۆسەی ئاشتی بەردەوامبن.

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەشڵێت، پێویستە هەمووان سوود لەو بانگەوازە ببینن، چونکە دەرفتێکی باشە بۆ هەمووان.

حکومەتی تورکیا لە سێ مانگدا دەیەوێ بزانێ پەکەکە چی دەک�...

حکومەتی تورکیا لە سێ مانگدا دەیەوێ بزانێ پەکەکە چی دەکات