كاپتن ئەرسەلان باسی دەکات

ئەو رۆژەی مۆرینیۆ خۆی لە ناو سەبەتەی جلشۆرین شاردەوە و خەریک بوو بمرێت!

+964

ژووری هەواڵ

لە وەرزی 2004-2005 مۆرینیۆ راهێنەری یانەی چێڵسیی ئینگلیزی بوو، یارییەكی زەحمەتی لە قۆناغی هەشت لە یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی بایرن میونشن هەبوو.

ئەوەی ئەركەكەی زەحمەتتر كردبوو، مۆرینیۆ سزا درابوو، بۆی نەبوو لە ناو یاریگە لەگەڵ تیپەكەی بێت.

بەڵام ئەوە مۆرینیۆیە و ناوەستێت، سوور بوو لەسەر ئەوەی لە یاریگە بێت، بۆیە كاتێكی زوو دەچێتە یاریگە و موحازەرەیەك پێشكەش بە یاریزانەكانی دەكات.

پاشان لەگەڵ یاریدەدەرەكەی رێكدەكەوێت، بە هێدفۆن قسە بكەن و رێنمایی پێبدات، بەڵام ئەم پلانە سەرناگرێ و بەرپرسانی یارییەكە ئەو فێڵە ئاشكرا دەكەن، ئیتر یاریدەدەركەی ناچار دەبێت هێدفۆنەكە دابنێ.

تەواوی چیرۆکەکە لە ڤیدیۆکە بزانە

دیل پیێرۆ بێ وەفا نەبوو، خانمە پیرەكەی جێنەهێشت

دیل پیێرۆ بێ وەفا نەبوو، خانمە پیرەكەی جێنەهێشت