ورد و درشتی هەواڵەکان
هەرچی بۆ ئێوە گرنگە لە نۆرادیۆ خراوەتە بەر باس
964+
ژووری هەواڵ
لە بەرنامەی ئەمشەوی نۆرادیۆی 964، توانا و چاوان روماڵی رووداوە گرنگ و سەرنجراکێشەکان دەکەن، ئەوەی بۆ ئێوەی بینەر و بیسەر گرنگە دەیخەنە بەر باس.
یەکێک لە هەواڵە گرنگەکان کە کاردانەوەی بەدواداهات، سوتاندنی ژمارەیەک بێچووە سەگ بوو، لە نۆرادیۆی ئەمشەو ورد و درشتی ئەم هەواڵە هەیە.
ئەو ئۆتۆمبێلەش کە بە بارێک ئاگرەوە خۆی دەگەیەنێتە بەردەم بەرگری شارستانی سۆران، هەواڵێکی دیکەی بەرنامەی نۆرادیۆی ئەمشەوە.
پەیامنێرانی 964ـیش لە کەلار و سۆران، راستەوخۆ لە بەرنامەکە بەشدار بوون و کەشی شەوانی رەمەزان لەگەڵ هاونیشتمانیان باس دەکەن.