"گیادەرمانییەکانی کوردستان بێ وێنەن"
پەرەپێدانی رووەکە پزیشکییەکان کراوە بە سیمینار لە سلێمانی
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی سیمینارێک بۆ پەرەپێدانی رووەکە پزیشکییەکان بەڕێوەدەچێت و تیایدا زانیاری گرنگ لەبارەی گژوگیای کوردستان بڵاودەکرێتەوە و دەوترێت، هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین گیا دەرمانیی دەگمەنە لە جیهاندا.
جەلال سەید کەریم پسپۆری بایۆلۆجی بە 964ـی وت، “لە هەرێمی کوردستان زۆرترین جۆری گیای پزیشکی بوونی هەیە و سروشتی کوردستان شوێنێکی شیاوە بۆ زۆربوونی ئەو رووەکانە”.
باسی لەوەشکرد، لە کوردستاندا چەندین جۆر گیای دەگمەن هەن کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان دەست ناکەون، وەک چەند جۆرێکی ریحانە و پونگە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری