کاکەییەکان لەوێن

لە کوێرە دێیەک حەوت خوێندکاری عەرەب بە کوردی دەخوێنن

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە گوندى زەنقەڕی کاکەیی نشینی داقوق، کە سەرجەمی دانیشتووانەکەی بە نەتەوە کوردن، حەوت قوتابی بە نەتەوە عەرەب، بە زمانى کوردی دەخوێنن.

کورد زمانێک گوێ لە دەنگی خوێندنەوەیان بگرێ، دەزانێ ئەمانە هاوزمانی نین، بەڵام قوتابییەکان هەوڵدەدەن، فێری خوێندنەوە و نوسین و زانست ببن پێی.

گوندەکە تا رادەیەک کوێرە دەستە، قوتابخانەیەکی سەرەتایی لێیە کە خوێندن تێیدا کوردییە، بەڵام هیچ قوتابیەکی کوردی لێی نییە.

بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، لەرابردودا لەکۆی 50 ماڵ، گوندەکە تەنیا 10ماڵە کوردی لێ ماونەتەوە، لە بەرانبەردا ئەو گوندە عەرەب نشینانەی دەوروبەریان منداڵەکانیان دەنێرنە گوندی زەنقەڕ تا بە کوردی بخوێنن.

سامان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بۆ 964 باس لەوە دەکات، لە قوتابخانەکەیان حەوت قوتابییان هەیە، لە قۆناغی سێیەم و چوارەمی سەرەتایی، لەگەڵ پێگەشتنیان، قوتابیانی عەرەب فێری زمان، مێژوو و کەلتوری کوردی دەکرێن.

قوتابخانەکە لە ساڵی 1979 دامەزراوە، دیوار و سەقف و کورسییەکانیشی وەک تەمەنەکەی کۆنن، ئێستا بۆ ئەو دوو قۆناغەی خوێندن زیاتر لە سێ مامۆستایان هەیە، کە سەرجەمیان کوردن و لەسەر پەروەردەی کەرکوک میلاکن.

لەناو قوتابخانەکە نەماین و چووینە ناو ماڵەکانی گوندەکە، جەمشیر مورادخان هاوڵاتییەکی ریش سپی گوندە، دڵی زۆر بە خوێندنی قوتابییەکان خۆشە و بە 964ی وت، پەیوەندییەکی دێرین لەنێوان کوردی کاکەیی و عەرەب ناوچەکە هەیە، بۆیە منداڵانیان دەنێرنە قوتابخانەی کوردی گوندەیان و پێشێان خۆشە فێری زمانی کوردی ببن.

قەزای داقوق زیاتر لە 60 گوند لە سنوورەکەیەتی، زۆربەی گوندنشینقن لە نەتەوەی کوردی کاکەیی و عەرەبن و بەهۆی خراپی دۆخی ناوچەکە لەرابردودا بەشێکی زۆری گوندەکان چۆڵیان کردووە، گوندی زەنقەڕ کە ئێستا 10 ماڵی لێ ماوە، سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خانەقینییەکان ساڵ بە ساڵ لە خوێندنی کوردی دووردەکەونە...

خانەقینییەکان ساڵ بە ساڵ لە خوێندنی کوردی دووردەکەونەوە