دیمهنێكی بهردهم نووسینگهیهكی فێربوونى شۆفێری له سهنگهسهر ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى نووسینگهكه.
"چاودێری دەکرێن و دەبێت پابەند بن"
نرخی وانەکانی مۆڵەتی شۆفێری لە نوسینگەکان دیاریکرا
964+
شۆڕش قادری
نرخی وانەکانی مۆڵەتی شۆفێری لە نوسینگەکان دیاریکرا و دەبێت بۆ هەر وانەیەکی تیۆری بڕی 30 هەزار دینار و بۆ پراکتیکیش، هەر کاتژمێرێک تەنها بڕی 20 هەزار دینار وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە کوردستان کردووە، نرخی وانەکانی مۆڵەتی شۆفێری دیاری کردووە و دەڵێت، بۆ هەر وانەیەکی تیۆری 45 خولەکی، دەبێت نوسینگەکان تەنها بڕی 30 هەزار دینار و بۆ وانەی پراکتیکیش، بۆ هەر کاتژمێرێک تەنها بڕی 20 هەزار دینار وەربگرن.
هەر لە نوسراوەکەدا داوا لە نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری کراوە، پابەندی ئەو رێنماییە بن و هۆبەکانی چاودێریـش لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، چاودێری جێبەجێکردنی ئەو نوسراوەیە بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەن نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە سلێمانی ناڕەزاییان بەرامبەر سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەربڕی و رایانگەیاند، بەو شێوەیە هەموویان زەرەر دەکەن و ناچار دەبن نوسینگەکانیان دابخەن.
وێنەیەکی نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان لە خوارەوە: