سەروو 200 ملیۆن دینارە

کارمەندێکى هاتوچۆى سلێمانى بڕە پارەیەکى زۆرى بردووە و هەڵاتووە

964+

وریا فەتاح

کارمەندێکى بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى، بڕەپارەیەکى زۆرى بەڕێوەبەرایەتییەکى بردەوە و هەڵاتووە بۆ دەرەوەى وڵات.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە هاتوچۆى سلێمانى بە 964ـى وت،”رووداوەکە ماوەیەکە روویداوە، بەڵام ئەمڕۆ پێى زانراوە و ئەو کارمەندە پارەیەکى زۆرى بردەوە”.

لەبارەى رێژەى پارەکە، ئەو سەرچاوەیە  روونیکردەوە، تائێستا نازانن بە تەواوەتى بڕى ئەو پارەیە چەندە کە بردوویەتى، بەڵام دڵنیان کە سەروو 200 ملیۆن دینارە.

بەپێى قسەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو کارمەندەى پارەکەى بردووە، کارمەندى وەسڵ بڕ بووە و پارەکەش پارەى باج و رسوماتى هاتوچۆ و بەناوکردنى ئۆتۆمبێل بووە.

تائێستا بە فەرمى بەڕێوەبەرایەتییەکە هیچ روونکردنەوەیەکى لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە.

هاتوچۆى سلێمانى رێگە نادات کەس بچێتە گۆیژە و ئەزمەڕ

هاتوچۆى سلێمانى رێگە نادات کەس بچێتە گۆیژە و ئەزمەڕ