یەکێک لەو شوێنانەی کە سەرپێچی کردووە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی هەولێر
دانەیەکیان داخراوە
18 فرۆشگای سەرپێچیکار لە هەولێر دیاریکران
964+
ژووری هەواڵ
لیژنەکانی چاودێریی بازرگانیی هەولێر، شەوی رابردوو گەڕانێکیان بە ناو شار و بەشێک لە بازاڕەکان ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە 18 شوێن نرخیان گونجاو نەبووە و خۆراکی ماوە بەسەرچوویان هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر رایگەیاند، لیژنەکانیان شەوی 2.3.2025 سەردانی 35 شوێنیان کردووە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی بازاڕ و خۆراکی ماوە بەسەرچوو.
لە دوای گەڕان، 18 شوێن دۆزراونەتەوە کە سەرپێچیان کردووە و هەر بە هەمان هۆکار یەک شوێن داخراوە.
ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا فرۆشی زۆربەی ئەو دوکان و فرۆشگایانە زیاد دەکات کە خواردن و خواردنەوەکانی تایبەت بەو مانگە دەفرۆشن، وەک شیرینییەکان، خورما و شەربەت.