"داوای ئیجازە لە مودیر دەکەن"
نۆ رادیۆ پڕە لە باس و خواسی کوچە و کۆڵانەکانی کوردستان بە وەرزشیشەوە
964+
پەری ساڵح
هەرچی هەیە و نیە باسی دەکەن، دەمەتەقێی چاوان و توانا لە نۆرادیۆ پڕە لە باس و خواسی کوچە و کۆڵانەکانی کوردستان بە هەواڵی وەرزشی و هونەریشەوە، هەندێ دەردەدڵیش دەکەن لە داخی ئەوەی هەرچی پشوو بێ راگەیاندکاران ناگرێتەوە و لە ئێستاوە دەڵێن بۆ جەژن ئیجازە.
نۆرادیۆ پرۆگرامێکی راستەوخۆی 964 لە شەوانی رەمەزاندا، ئەمشەو گەرمگوڕ بوو هەواڵی باشی تێدابوو، وەک دەڵێن باو باوی کردنەوەی چێشتخانە و باڵە خۆشەکەیە و بووەتە نەریت لەناو هونەرمەندان و کەسە بەناوبانگەکان ئەسڵی بابەتەکەش چێشتخانەکەی عیرفانی وەستا محەمەد بوو، ئەمە جگەلەوەی باسی وەرزش و بەزمەکانی تۆپی پێ دەکەن تواناش دەردەکەوێت هاندەری ریال مەدریدە.
جا چەند باسی بکەین کەمە و باشترە بینەری بەرنامەکە بن و لەگەڵ چەرەس و گەنمەشامی و خواردنی خۆش کاتێکی خۆش بەسەربەرن.