دیمەنی گوندی باوزێ لە ناحیەی ئیسێوە، سنووری پشدەر - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
کەشێکی بەهاری روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
964+
شۆڕش قادری
تادێت کەشەکە خۆشتر دەبێ و کەشوهەوایەکی بەهاریی روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات، ئەم دوو رۆژەش خوا دایناوە بڕۆیتە ناو سروشت و چێژ لە دیمەنە جوانەکانی کوردستان ببینێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.3.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
سبەى دووشەممەش کەشوهەوا گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنها لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرماش زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى