"رسوماته‌كه‌ى هه‌روه‌كو خۆیه‌تى"
سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی كوردستان سستمێكی خۆماڵییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی كوردستان، گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا بووه وانه‌خوێندنه‌كه‌ى به تیۆری و پاركتیكی بووته 33 كاتژمێر، به‌ڵام رسوماته‌كه‌ى هه‌ر وه‌كو سستمی پێشووه و گۆرانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
گۆڕینى سستمه‌كه به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارگێڕی و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانه به ژماره 6686 ك، كه له رۆژى 24.2.2025 ده‌رچووه و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى گشتى هاتوچۆ له هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندكراون به جێبه‌جێكردنى.
مقدمی هاتووچۆ عه‌دنان عوبێد ده‌روێش، بەرێوەبەری بەشی موڵەتی شوفێری له ئیداه‌رى سۆران، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه رسوماتی دەرهێنانی موڵەتی شوفێری هەر وەکو خۆیەتى و هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
بەڵام بۆ خوێندنی وانەکانی تیۆری و پراکتیکی لە نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری راهێنان دەکەن، هاوڵاتی بە ئارەزووی خۆی نوسینگەیەک دیاریدەکات، بەڵام دەبێت نووسینگه‌كه موڵەتی کاركردنی هەبێت.
سەبارەت بە نرخى نوسینگەکانیش ده‌ڵێت “نووسینگه‌كان ئازادن لە وەرگرتنی رسومات، هاوڵاتیش ئازادە لە چ نوسینگە بۆی دەگونجێت لەو نوسینگەیە کارەکان بکات”.
له‌باره‌ى كۆى سستمه نوێیه‌كه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه سیستەمەکە بەریتانی بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى له زۆر شوێن باسكراوه، به‌ڵكو ده‌ڵێت “سستەمەکە کوردییەو زۆر توکمە و پێشکەوتووە هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان هەیە بە شوفێری و بەکارهێنەرانی رێگاوبان، بە تێروتەسەلی جێگەیان بۆ کراوەتەوه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م مقده‌مه‌ى هاتوچۆ، نوسەرێکی کوردستان چەندین ساڵە پەرتوکێکی بەناوی رێبەری هاتووچۆ دروستکردووە لە دوای سوودوەرگرتن لە هه‌زاران پەرتوک و نامیلکەو بابەتەکان پاشان پوختەی هەموویان لەم پەرتوکە کۆکردووە و دوای چەندینجار پێداچونەوە و خوێندنەوە لەلایەن کەسانی پسپۆر و شارەزا پاشان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ پەرتوکەکەی پەسەند کرد و چەندین لیژنەى لە بەرێوەبەرانی هاتووچۆ لە پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان و بەرێوەبەرانی مولەتی شوفێری و بەرپرسانی هۆبەکانی چاودێری نوسینگەکان لەسەر دروستكران و بۆ ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر دەکرێت تاوه‌كو دواجار لە 24.2.2025 بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ سەرۆکی دیوان سیستەمەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردن.