پردێ

چوار ئەندامی یەک خێزان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی پردی – کەرکوک چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

شایەدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە پیکابێکدا و لە ئەنجامدا هەر چوار سەرنشینی پیکابەکە کە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی بەغدان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دووانی ...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دووانی دیکە بریندارن