رووناکی گڵۆپێک دەردەکەوێت _ وێنە: 964
3:30 بۆ 5:30
گوندەکانى سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە و راپەڕین پارشێوان بی کارەبا نابن
964+
وریا فەتاح
کارەباى سلێمانى خشتەى کارکردنى کارەباى گوندەکانى بۆ مانگى رەمەزان دیاریکرد و پارشێوان بێکارەبا نابن.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، ئاگاداری دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین دەکاتەوە کە بەرنامەی کارەبای نیشتیمانیان لە مانگى رەمەزاندا، شەوان کاتژمێر 3:30 بەرەبەیان تا 5:30ـی بەیانی کارەبای نیشتیمان دەبێت.
وەک ئەوەى کارەباى سلێمانى باسى کردووە، ئەمە تەنیا خشتەى پارشێوە و بەرنامەى رۆژانەشیان هەیە.
بەپێى ئەم خشتەیە بێت، گوندەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین، پارشێوانیان رووناک دەبێت.