خاوەن زەوییەکانی گوندی مەمی خەلان ناڕازین

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سۆران کێشەی تێکەوت

964+

شۆرش قادری

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کێشەی تێکەوت و خاوەن زەوییەکانی گوندی مەمی خەلان ناڕازین، بەرپرسانی ناوچەکەش دەڵێن، خەمیان نەبێ، قەرەبوو دەکرێنەوە.

دانیشتووانی گوندی مەمی خەلان لە قەزای چۆمان نامەیەکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئیدارەی سۆران، قایمقامیەت و سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمانکردووە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو زەویانەی بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت، لە باوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و رازی نین، بدرێت بە فەرمانبەران.

لەسەر ئەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە عەبدوڵا حوسێن ئاڵانەیی سەرۆکی شارەوانی چۆمان، ئەو وتی، “بەداخەوە ئەو نامەیە پێش ئەوەی بەدەستی ئێمە بگات، لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، بۆیە من دەمهەوێ بڵێم کە هاوڵاتیانی مەمی خەلان هیچ نیگەران نەبن، چونکە وەک هەموو شوێنەکانی دیکەی کوردستان، حکومەت قەرەبوویان دەکاتەوە”.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هەزار و 200 زەویان لەو دەڤەرە ئامادەیە بۆ ئەوەی بیدەن بە فەرمانبەران، لەو ژمارەیەش تەنیا 900 زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکەن و ئەو 300ـەی دیکە وەک قەرەبوو دەدەن بە خاوەن زەوییەکان.

بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت و چەند مانگێکە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەری وەزارەتی داد زەوی وەردەگرن

نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەری وەزارەتی داد زەوی وەردەگرن

قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات