دوو ئه‌مبوڵانس به نه‌خۆشه‌وه له سپیلك گیریان خواردووه
964+
ئاكام غه‌فوور – خه‌لیفان
هه‌ر ئێستا و به‌م شه‌وه ،به‌هۆى به‌فربارینه‌وه دوو ئه‌مبوڵانس، كه یه‌كێكیان هی نه‌خۆشخانه‌ى سۆرانه و نه‌خۆشێكی كتوپڕی له ئیداره‌ى سۆرانه‌وه هێناوه بۆ هه‌ولێر، له ناوچه‌ى سپیلك به‌هۆی به‌فربارینه‌وه گیریان خواردووه و رێگه‌یان لێداخراوه.
یه‌كێك له ئه‌مبوڵانسه‌كان به‌نیازه نه‌خۆشه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆى به‌فره‌وه رێگه‌ى لێگیراوه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، نه‌خۆشێكیان كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه و له شوێنێكی به‌رز كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه و حه‌وزی شكاوه.
هه‌روه‌ها ئه‌مبۆلانسه‌كه‌ی دیكه له رواندزه‌وه نه‌خۆشێكی پێیه و ده‌یه‌وێت بگاته هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌مبوڵانسانه‌شدا، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی دیكه هه‌ر له سپیلك گیریان خواردووه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى هه‌ریر و شه‌قڵاوه و هه‌ولێر.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، له سپیلك نزیكه‌ى 10 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه و بووه‌ته هۆى په‌كخستنی ئه‌و رێگه سه‌ره‌كییه، كه هه‌ولێر به ئیداره‌ى سۆرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.