كازمی گەیشتەوە ناوچەی خەزرا
لە ناوچەی خەزرایە
مستەفا كازمی لە بەغدایە و یەكەم وێنەی بڵاوكرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق مستەفا كازمی گەڕایەوە عێراق و یەكەم وێنەی لە بەغدا و لە ناوچەی خەزرا بڵاوكرایەوە.
وێنەی یەكەمی كازمی لە ناوچەی خەزرا لە بەغدا بڵاوكرایەوە، كە گەیشتەوە ماڵەكەی خۆی.
هەر ئەمڕۆ 964 هەواڵی گەڕانەوەی مستەفا كازمی بڵاوكردەوە و هەرزوو زانیارییەكانی بڵاوكردەوە.
مستەفا كازمی لە 2020 تا 2022 سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، دوای كۆتایی پۆستەكەشی، راستەوخۆ عێراقی جێهێشت، كە لە سەردەمێكی زەحمەت و پڕ ململانێی سیاسی و خۆپێشاندانی “تشرینییەكان” هاتە سەر حوكم.
لە سەردەمی كازمیدا هەروەها گەورەترین سكانداڵ لە عێراق روویدا، ئەویش “دزیی سەدە” بوو، كە بڕی دوو ملیار دۆلار دزرا و تا ئێستاش ئەو كەیسە بەردەوامە، كە كازمی پێ تۆمەتبار دەكرێت، هەرچەندە ئەو تۆمەتەكە رەتدەكاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئێستا لە عێراق ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی كازمی پۆستێكی سیاسی یان حكومی وەربگرێت، بە تایبەتی باس لەوە دەكرێتە نوێنەری عێراق لە كۆمكاری عەرەبی.