سەربازە عێراقییەکە سکاڵاى لەسەر جوتیارە کوردەکە تۆمار کردووە

هەتا خاوەن ماڵ دزى گرت دز خاوەن ماڵى گرت

964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک

وەک دەڵێن هەتا خاوەن ماڵ دزى گرت، دز خاوەن ماڵى گرت، ئەم وتەیە پڕبە پێستى ئەو رووداوەیە کە هەفتەى رابردوو لە شەناغە روویدا و سەربازێکى عێراق بە ملپێچ جوتیارێکى کوردى راکێشا، چونکە سەربازەکە لە جیاتى ئەوەى دەستگیرکرابا، چووە سکاڵاى لەسەر جوتیارە کوردەکە تۆمار کردووە.

رۆژى 17ـى شوباتى رابردوو، لە گوندى شەناغە گرژى لە نێوان جوتیارانى کورد و سوپاى عێراق روویدا، لەو ساتەدا سەربازێکى سوپاى عێراق بە ملپێچ جوتیارێکى کوردى راکێشا، ئەو دیمەنە دەنگدانەوەى دروستکرد و جوتیارەکە سکاڵاى لەسەر سەربازەکە تۆمارکرد.

محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان ئەو کەسەبوو کە بە ملپێچ لەلایەن سەربازەکەوە راکێشرا، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،” ئەمڕۆ سەردانی دادگای دووبزم کرد بۆ پێشکەشکردنی بەڵگە و وتەی شایەدەکان لەسەر رووداوی پەلاماردانم لەلایەن سەربازێکەوە، بەڵام توشى شۆک بووم، چونکە کاتێک لە دادگا پێیان وتم سەربازەکە سێ رۆژە سکاڵاى لەسەر تۆ، تۆمارکردووە و داواى کردووە سزا بدرێم، چونکە گوایە من پەلامارى ئەوم داوە”.

وتیشى،”سەربازەکە دەستگیر نەکراوە و فەرماندەى فیرقەى 8 پێى راگەیاندووم، رێکارى دادگا بەجۆرێکە من تاوانبار دەکرێم و رەنگە سەرەڕاى دەستگیرکردنم غەرامەش بکرێم”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ملپێچی جوتیارەکە غازی بڕی و هەوڵێکیش هەیە خوێندن لە سل�...

ملپێچی جوتیارەکە غازی بڕی و هەوڵێکیش هەیە خوێندن لە سلێمانی دەستپێبکاتەوە