رێگای سلێمانی - عەربەت

رێگەی بارهەڵگرەكان كراوەتەوە و خێمەكەش هەڵگیرا

964+

بڕوا مەجید – عەربەت

دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی شەوی رابردوو، ئەمڕۆ بارودۆخی ناحیەی عەربەت ئارامە و رێگەی هاتوچۆی بارهەڵگرەكانیش كراوەتەوە.

شەوی رابردوو ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر، كە رێگەیان لێگرابوو، لەگەڵ مامۆستا و فەرمانبەرانی خۆپێشاندەر بوو بە شەڕ و بەیەكدادانیان و دواجار هێزەكانی ئاسایشی ناوچەكەش بۆ تەشەنەنەكردنی بارودۆخەكە، هاتنەپێشەوە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد، هاوكات رێگەش بۆ بارهەڵگرەكان كرایەوە و خۆیان دەرباز كرد و خێمەی خۆپێشاندەرانیش هەڵگیرا.

هەروەها شەوی رابردوو بەپێی زانیارییەكانی 964، كەلوپەلی ژمارەیەک رۆژنامەنووس و ئۆتۆمبێلی هەندێك لە خۆپێشاندەران لە لایەن ئاسایشەوە دەستی بەسەردا گیرا، بەڵام نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپێشاندەر ئەمڕۆ 25.2.2025 بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ كەلوپەلی رۆژنامەنووسان و ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەكان دەدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.

دوو رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی لە بارودۆخی موچە و دواكەوتنی موچە و چەند پرسێكی دیكە، رێگەی عەربەت – سلێمانییان لەو بارهەڵگرانە گرت، كە سووتەمەنی دەبەنە دەرەوەی هەرێم، بە وتەی خۆیان دەستیان بۆ سەرچاوەی داهاتی دەسەڵاتی سنوورەكە بردووە وەك ناڕەزایی.

هەر لە بارەی ئەو بارودۆخەی روویداوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، ئەمڕۆ راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایانگەیاندووە، بۆ رێگرى لە تەشەنەکردنى گرژییەکان لەوێ بوون و کەسیشیان دەستگیر نەکردووە.

رێگری له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی مامۆستایانی ناڕا...

رێگری له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كرێت