لە هەولێر بەهۆى سەرماوە شەختەى کردووە...وێنە: 964
شەختە و سەهۆڵبەندانە
ئەم دوو رۆژە باران و بەفر نابارێت
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ و سبەینێ چاوەڕێى باران مەبن، بەڵام کەشەکە ساردە و شەختە و سەهۆڵبەندانە و پلەکانى گەرما نزمن.
ئەمڕۆ ساردترین رۆژى ساڵە
کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردە و دەردەکەوێت کە ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووسبونی شەختە لە کاتەکانی شەودا.
هەرچەندە کەشەکە سارد، بەڵام کەشناسى پێشبینى دەکات پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلە بەراورد بە دوێنێ، بەرز ببنەوە.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ، کەشناسى پێشبینى کردووە کە وەک ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ دروسبوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی زوودا.
هەروەک پێشبینى کردووەکە، پلەکانى گەرما لە چوارشەممەدا 1 تا 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە :
هەولێر : 8 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 4پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 11 پلەى سیلیزى