لە سۆران و ئاکرێ

پێنج کەس بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان و ئەنجامدانی سیحر و جادو دەستگیرکران

964+

شۆڕش قادری

لە سۆران و ئاکرێ پێنج کەس هەرچی فرتوفێڵە لە ژنانیان کردووە لەپێناو پڕکردنی گیرفانیان، سیحر و جادویان کردووە و هەڕەشەی کوشتن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان لە ژنان کردووە، ئاسایش پەیدای کردوون و راپێچی دادگای کردوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، لەسەر چەند سکاڵایەکی هاوڵاتیان و دوای بەدواداچوون و چاودێری و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایشی سۆران ـ بەشی ناوشار، توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەڵساون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی جیاجیا بەم شێوەی خوارەوە:

1- دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ش، ر، س) دانیشتووی سۆران لەڕێکەوتی 26.1.2025  بەپێی ماددەی (432/ی س)، هەڵساوە بە هەڕەشە لە ژنێک کە بە بەردەوامی قسەی لەگەڵ بکات و پارەیەکی زۆری پێبدات، ئەگینا وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاودەکاتەوە، هەروەها هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، بۆیە برا و باوکی کچەکە، بڕە پارەیەکی زۆریان داوە بە تۆمەتبارکە.

2- دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی (م، ح، س)، دانیشتووی قەزای ئاکرێ لە رێکەوتی 12.2.2025، بە پێی ماددەی 2ـی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەڕەشەی کوشتن لە ژنێک و  رفاندنی مناڵەکانی.

3-دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی (م،ش،م) دانیشتووی سۆران لە رێکەوتی 3.2.2025 کە پەیوەندی خۆشەویستی دروست کردووە لەگەڵ ژنان و کچەکان و تۆمار کردنی ڤیدیۆ و وێنە و دواتر لەڕێگەی دوو ئەکاونتی تیکتۆک بەناوەکانی (Hasan janaza) و (Govand .cts01) هەڕەشەی لە کچ و ژنەکان کردووە ئەگەر لەڕێی fast pay پارەی بۆ نەنێرن، وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکاتەوە.

4-دەستگیر کردنی دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ن، س، ا) و (م، ر، ع) دانیشتووی سۆران، لەرێکەوتی 22.1.2025، کە هەڵساون بە ئەنجامدانی کاری نوشتە و سیحر و جادو بۆ ژنان و هەرزەکاران لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر.

ئاسایشی سۆران راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر پێنج تۆمەتبارکە  کراوەتەوە، رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراون.

لە سۆران دوو تۆمەتبار لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمە...

لە سۆران دوو تۆمەتبار لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کران