راگەیەندرا

ژمارەى دانیشتوانى عێراق سەروو 46 ملیۆنە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پلاندانانى عێراق،  ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوانى راگەیاند و ژمارەی دانیشتوانی عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە.

ژمارەى دانیشتوانى عێراق:
46.118.793 کەسە
50.22%ـى نێر
49.78 مێ

دابەشبوونى ژمارەى دانیشتوان بەپێى ژینگەى ژیانکردن:

70.17%ـى شارنشینن

29.83%ـى گوندنشینن

دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی تەمەن:

تەمەنى خوار پێنج ساڵى: 11.16%

تەمەنى 5 بۆ 14 ساڵى: 24.74%

تەمەنى 15 بۆ 64 ساڵى: 60.44%

تەمەنى 65 ساڵ و سەرووتر: 3.66%

دابەشبوونى دانیشتوان بەپێى بارى خێزانى

عێراق: 

سینگڵ: 41.6٪

خێزاندار (نێر و مێ): 54.01%

جیابووەوە (نێر و مێ): 1.28%

بێوەژن و بێوەپیاو: 2.8%

لە هەرێمی کوردستان

سینگڵ: 41%

خێزاندار (نێر و مێ): 55.83%

جیابووەوە (نێر و مێ): 0.66%

بێوەژن و بێوە پیاو: 2.18%

لەدایکبوون لە عێراق و هەرێمى کوردستان:

کۆی رێژەی منداڵبوون لە عێراق 3.9%ـە.

کۆى رێژەى منداڵبوون هەرێمی کوردستان3.5%ـە.

خوێندن

رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق لە نێو دانیشتوانی (10 ساڵ و سەرووتر) 15.31% یە، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ 16.23%ـە.

رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە خوێندنی سەرەتایی لە عێراق 88%ـە، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ 93%یە.

خزمەتگوزارییەکان

ئاو

بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکە ئاوی خواردنەوە لەناو ماڵدا بۆ 87%ـى دانیشتوانی عێراق بەردەستە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان بۆ 82%ـى دانیشتوان بەردەستە.

کارەبا

98%ی دانیشتووانی عێراق پشت بە تۆڕی گشتی دەبەستن، لە هەرێمی کوردستانیش 93% پشت بە تۆڕی گشتی دەبەستن.

پاکوخاوێنى

49%ـی ماڵان لە هەرێمی کوردستان و 44%ی ماڵەکانی عێراق پشت بە تۆڕی ئاوەڕۆ دەبەستن بۆ فڕێدانی ئاوی پیسی ماڵان.

یەکەکانی نیشتەجێبوون

ئەنجامی سەرژمێرییەکە ئاماژە بەوە دەکات، ڕێژەی ئەو ماڵانەی خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونن لە عێراق 72.15%، لە هەرێمی کوردستانیش دەگاتە 70.19%.

هەرێمى کوردستان باشتر لە عێراق پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام...

هەرێمى کوردستان باشتر لە عێراق پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجامدا