هەشت مامۆستا لە قوتابخانەیەک لە شاڕی دهۆک خانەنشین بوون

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

هەشت مامۆستا لە قوتابخانەیەکى شارى دهۆک خانەنشین بوون و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکەش دەڵێت، شوێنى ئەو مامۆستا خانەنشینانە بە بەتاڵى دەمێنێتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.2.23، هەشت مامۆستاى قوتابخانەى زڤرین خانەنشین بوون، لە مەراسیمێکیشدا خەڵاتکران و ماڵئاواییان لێکرا.

ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زڤرین بە 964ـی وت، شوێنی ئەو مامۆستایانە بەبەتاڵی دەمێنێتەوە، لەلایەکەوە دڵتەنگم بە خانەنشینبونیان و لەلایەکیشەوە دڵخۆشم بەوەى پاش ساڵانێک خزمەت پشوو وەردەگرن”.

عەبدولغالق سەعید، یەکێکە لەو مامۆستانەی خانەنشین بووە، قسەى بۆ 964 کرد وتى،”ساڵى 1981 بڕوانامەى زانکۆم وەرگرت، ئەکات بەهۆى ناسەقامگیرى سیاسییەوە، ناوچەکەم بەجێهێشتوو و چوینە تورکیا و دواى ساڵانێک گەڕاینەوە دهۆک، لە 2004 بەدواوە بووم بە مامۆستاى زمانی کوردی و ئەمڕۆش خانەنیشن بووین”.

ئەو مامۆستا خانەنشینبووە، حەزدەکات دواى خانەنشین بوون لە بوارى کشتوکاڵدا کار بکات، بەڵام وەک دەڵێت، بەهۆى ناسەقامگیرى لە گوندەکەیان ناتوانێت بچێتەوە گوندەکەیان.

لاى خۆیەوە مامۆستا جەلال عومەر کە یەکێکى دیکەیە لە خانەنشینبوانى قوتابخانەکە و ماوەى 40 ساڵ خزمەتى کردووە، بە 964ـى وت،”جگە لە مامۆستایەتى چەند ساڵێکیش خزمەتى پێشمەرگایەتیم هەبووە”.

ئەو کە مامۆستاى زمانى کوردى بووە، وەک باسى دەکات لە خۆشەویستى بۆ زمانى دایک، دڵخۆشە بەوەى رۆڵى هەبووە لە فێرکردن و پەروەردەکردنى قوتابییەکانى بە زمانى دایک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە دوای خانەنشینبوونم کارو چالاکییەکانم دەستپێدەکات

لە دوای خانەنشینبوونم کارو چالاکییەکانم دەستپێدەکات