لە عەربەت

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رێگای بارهەڵگرەکانیان داخست

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سنووری عەربەت لە پارێزگای سلێمانی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە چالاکییەکی نوێدا رێگای بارهەڵگرەکانیان داخست.

بەشێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەن کە لە بەردەم نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی بۆ ماوەی 15 رۆژ مانیان لە خواردن گرت.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـیان وت، “دەمانەوێ شادەماری ئابووری حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم رابگرین و سەرجەم ئەو رێگایانە دەگرین کە سەرچاوەی داهاتی ئەو حزبانەن”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەو چالاکییە دەیانەوێ داوای قوتی خەڵک لە حکومەتی هەرێم بکەن و پێیان بڵێن، بۆچی ئەو داهاتەی دەستیان دەکەوێ، لەگەڵ هاوڵاتیان دابەشی ناکەن.

وەک خۆیان دەڵێن، خۆپیشاندەران رێگە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بچووک دەدەن بە رێگای عەربەت – سلێمانی تێپەڕن، بەڵام نایەڵن هیچ بارهەڵگرێک بەو رێگایەدا بڕوات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەمڕۆ مانگرتووانی سلێمانی نەخۆشخانە جێدەهێڵن

ئەمڕۆ مانگرتووانی سلێمانی نەخۆشخانە جێدەهێڵن

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونە...

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونەوە