لە گەرمیان

ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و دایکی ماڵەکە گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش قادری

لە سەر رێگای گوندی سەیدە لە کەلار، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا کە ژن و مێردێکی تێدابوو، ژنەکە گیانی لەدەستدا و پیاوی ماڵەکەش برینداربوو.

سامان عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22.2.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە نزیک گوندی سەیدە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە”.

“ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی کەلار هاتووە، ژن و مێردێکی تێدابووە، ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1970ـیە و گیانی لەدەستداوە، پیاوەکەش لەدایکبووی ساڵی 1967ـە و برینداربووە”، سامان عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکانمان ئەو ژن و مێردە دانیشتووی گەڕەکی گردەگۆزینەی کەلارن.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان وتیشی، تەرمی ژنەکە لەپزیشکی دادی کەلارە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامه.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و سێی دیکە...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و سێی دیکەش برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆی کەلار بێ رووداوی هاتوچۆ تێنەپەڕی

ئێوارەی ئەمڕۆی کەلار بێ رووداوی هاتوچۆ تێنەپەڕی

لە کەلار 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

لە کەلار 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون