لە خوار 75 دۆلارە

نرخى نەوت بە خێرایى دابەزى

964+

وریا فەتاح

ماوەى دوو هەفتەیە نرخى نەوت جیگیریى بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆ ئەمڕۆش زیاتر لە دوو دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە.

ئەمڕۆ شەممە، 22.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 43 سەنت دیاری کراوە، بەمەش 2 دۆلار و 5 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەهەمانشێوەى برێنت 2 دۆلار و 8 سەنت دابەزیوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر هاتەوە خوار 75 دۆلار و وا چەند رۆژێکە رووى لەبەرزییە.

نرخی نەوت روو لە دابەزینە

نرخی نەوت روو لە دابەزینە