بە فەرمی بانگهێشت كراوە

هێشتا وادەی سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ عێراق دیار نییە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، بە فەرمی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێگەیشتووە بۆ سەردانی کۆماری عێراق، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی هاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

فەرمانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 روونیکردەوە، دواتر وادەی سەردانەکە دیاری دەکرێت، دوای تەواوکردنی کارنامەی کار و ئەنجامدانی راوێژکاریی تەکنیکیی پێویست بۆ هەماهەنگی کاتی گونجاو.

پێشتر رۆژی 15ی ئەم مانگە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە فەرمی بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سوریایان كردووە سەردانی عێراق بكات.

سەردانی شەیبانی بۆ بەغدا، دەبێتە یەكەم سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ عێراق لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد و دەستبەكاربوونی حكومەتی كاتی لە سووریا بە سەرۆكایەتی ئەحمەد ئەلشەرع.

وەزیری دەرەوەی سوریا؛ بەم نزیکانە لە بەغدا دەبم

وەزیری دەرەوەی سوریا؛ بەم نزیکانە لە بەغدا دەبم