دیمەنی بەفر لە ناو شاری سلێمانی. وێنە: ئەرشیفی 964
كەشناسی پێشبینیی دەكات
بەرەبەیانی سبەی لە سەنتەری سلێمانی باران و بەفر دەبارێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم نیمچەهەورە و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا هەوری تەواو، پێشبینیش دەكەن سبەی زوو لە سەنتەری سلێمانی نمەباران و بەفر ببارێت.
كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ئەگەرى بارینى تێکەڵەى نمەباران و بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى لە کاتەکانى بەرەبەیاندا.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر بارینى کەمێک نمەباران لە هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان هەیە و پلەکانى گەرما شنزمتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمیى ئەمڕۆ هەینی.
چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی سەرما و باران و بەفر هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و لە بەشێكی ناوچە سنوورییەكانیشدا بەفری زۆر باریوە.