"نەخۆشی دڵیان هەبووە"

تیمێکی پزیشیکی ئیتاڵیا لە دهۆکن و 10 نەشتەرگەرییان بۆ منداڵان ئەنجامدا

964+

شۆڕش قادری

تیمێکی پزیشکی ئیتاڵیا چوونەتە دهۆک و 10 نەشتەرگەرییان بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامداوە کە نەخۆشی دڵیان هەبووە.

مەتین جەمیل وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، “لە رۆژی یەکشەممەوە تیمێکی پزیشکی ئیتاڵیا لە باشترین نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەوە هاتوونەتە دهۆک و لەم چەند رۆژەدا لە سەنتەری ئازادی بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی دڵ، 10 نەشتەرگەریی سەرکەوتوویان بۆ منداڵان ئەنجامداوە”.

“تیمەکە بەپێی ئەو یادداشتنامەیە هاتوونەتە دهۆک کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک و رێکخراوی SIA  ـی ئیتاڵیاـدا هەیە و تا ئەمڕۆ دەمێننەوە”، مەتین جەمیل وای وت.

باسی لەوەشکرد، تیمەکە پێشتریش چەند جارێک هاتوونەتە دهۆک و نەشتەرگەرییان بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامداوە کە لە زکماکییەوە نەخۆشی دڵیان هەیە، سەردانەکانیان بەردەوام دەبێت و لە داهاتووشدا دەگەڕێنەوە دهۆک.

کەسێک لە ئاکرێ دوای وەستانی دڵی، دووبارە ژیانی بۆ دەگە...

کەسێک لە ئاکرێ دوای وەستانی دڵی، دووبارە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە

لە یەک هەفتەدا 501 منداڵ لە دهۆک لەدایکبوون

لە یەک هەفتەدا 501 منداڵ لە دهۆک لەدایکبوون