دیمەنێکی بنکەی تەندروستی حاجی قادر لە کۆیە... وێنە ؛ تەندروستی کۆیە.
بنكه‌ى ته‌ندروستى 8 گوندى داخراون
ته‌ندروستى كۆیه له خۆی نه‌بوو خانه‌نشینیشی هاته‌سه‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى كۆیه وه‌زعى باش نییه، به‌هۆى خانه‌نشینبوونى پێشتر و ئێستا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ى میلاكاتى بۆ دروستبووه و له ئێستاشدا هه‌شت بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌گونده‌كان داخراون و له‌گه‌ڵ خانه‌نشیبوونى ئه‌مجاره‌ش پێشینى ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی دیكه‌ى گونده‌كانى بێ بنكه‌ى ته‌ندروستى بمێننه‌وه.
پێشتر، به سستمى خانه‌نشینی كه ساڵانه له داموده‌زگا حكومییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراوه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه 318 فه‌رمانبه‌ر به خانه‌نشین بوون و مردن له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دا نه‌ماون و هیچ كه‌سێكیش وه‌كو فه‌رمانبه‌ر شوێنی پڕنه‌كردوونه‌ته‌وه.
د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى قه‌زاى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، له سنووره‌كه‌یاندا به‌هۆى نه‌بوونى فه‌رمانبه‌ر هه‌شت بنكه‌ى ته‌ندروستى له هه‌شت گوند داخراون.
وتیشی “به‌هۆى بڕیارى خانه‌نشین بوونى ئێستاش 110 فه‌رمانبه‌ر له‌ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى كۆیه نه‌ماون و پێشبینی ده‌كه‌ین چه‌ند گوندێكی دیكه‌شمان بێ بنكه‌ى ته‌ندروستى بمێننه‌وه”.
كێشه‌كه‌ى ته‌ندروستى كۆیه ئه‌وه‌یه، له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوودا كه ئه‌م هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ى خانه‌نشینكراون یاخود له ژیاندا نه‌ماون، هیچ فه‌رمانبه‌رێكی تازه‌یان بۆ دانه‌مه‌زراندوون بۆئه‌وه‌ى شوێنیان بگرنه‌وه.
د. شێروان ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه كه نووسراو بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه و داواى دامه‌زراندنى تازه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر فریایان كه‌وتن ئه‌وا باشه ده‌نا زۆربه‌ى گونده‌كانیان بێ بنكه‌ى ته‌ندروستى ده‌مێننه‌وه.