• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لە کۆیە

یادی 107 ساڵەی لە دایکبوونی دڵداری شاعیر کرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025، یادی 107 ساڵەی لەدایکبوونی شاعیر یونس رەئووفە کە ناوسراوە بە (دڵداری شاعیر) خاوەنی شعری مارشی نەتەوەیی کورد (ئەی رەقیب).

دکتۆر هاوژین سڵێوە مامۆستای زانکۆ بە 964ـی وت، لە هەموو وڵاتان یادی شاعیری نەتەوەیی دەبێت ساڵانە چەند سەعاتێکی بۆ تەرخانبکرێت و بە چەندین بڕگە یادی بکرێتەوە، چونکە دڵدار جگە لەوەی شاعیرێکی نەتەوەییە شۆڕشگێڕێکی نەتەوەییشە کە بووەتە رەمزی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

وتیشی، “مەزاری دڵداری شاعیر دەبووایە هەمووی گوڵ و گوڵزار بووایە بۆ ئەوەی هەر میوانێک یان هەر وەفدێک هاتن بە شکۆوە بیهێنین بۆ ئێرە وەک ئەوە نەبێت قوڕ و لیتەی لەسەربێت، چونکە لە زۆر وڵاتان هەمووی بە سیستەم کراوە و بە بلیت دەچیتە ژوورەوە و چەندین بەڵگە و کتێبخانە و شوێنی کەلتووری هەیە بۆ ئەو جۆرە کەسانە”.

دڵداری شاعیر لە ساڵی 1918 لە کۆیە لەدایکبووە و لە ساڵی 1948 لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە، دواتر تەرمەکەی دەهێندرێتەوە کۆیە و لە قشڵەی کۆیە بە خاکی دەسپێرن.

بەناوبانگترین شیعری دڵدار، ئەی رەقیبە کە لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا و ٢ ساڵ پێش مردنی کرا بە سروودی نیشتیمانی کۆماری مەهاباد و تا ئێستاش ھەر لەلایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاویان لەسەر گیراوەتەوە

مەترسى لەسەر بەرهەمى جوتیارانى گوندى یەنگیجەى تاڵەبانى دروستبووە

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

کێشە و گرفت رووى لە جوتیارانى گوندنى یەنگیجەى تاڵەبانى سنوورى داقوق کردووە، ئەوەش دواى ئەوەى ئاو لەسەر زەوییەکانیان گیراوەتەوە و بەرهەمەکانیان مەترسى لەسەر دروستبووو.

دژى گرتنەوەى ئاوەکە، ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیارانى گوندەکە گردبوونەوە.

ئارام تاهیر جوتیارێکی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانییە بە 964ـی وت،”ئاوى سەر زەوییەکانمان لە زێى بچوکەوە دێت، لێرەش هەفتەى جارێک بەپێى سیستەمى نورە ئاومان پێدەدەرێت، بەڵام هەفتەى رابردوو ئاوەکەیان لەسەر گرتینەوە، ئەمڕۆ نۆرەمان بوو بەڵام ئاویان بۆ بەرنەداینەوە”.

وەک باسى دەکات، ئەگەر بەم شێوەیە بێت، رەنج و ماندووبونیان بە خەسار دەچێت.

وتیشی،” لەگەڵ بەرێوەبەری ئاودێری داقوق قسەمان کردوە پێی وتین ئاوی پرۆژەکە دەدرێتە ناحیەی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین و ئێوەی جوتیارانی داقوق هیچ پشکێکتان نییە”.

روونیشى کردەوە، لەو پرۆژەیە هەرسێ ناوچەی تاڵەبانی و داوێی و کاکەیی سودمەندن، کە زیاتر لە 30 گوند دەبێت و 40 هەزار دۆنم زەوى کشتوکاڵى لەسەرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی گەنجێک لەناو زەوییەکی کشتوکاڵی دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێک لەناو زەوییەکی کشتوکاڵی دۆزرایەوە