دوای بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق

ئینتەرنێتی کۆڕەک لای بەشێک لە بەکارهێنەرانی لەکارکەوت

964+

ژێوار خدر

ئینتەرنێتی کۆڕەک لەلای بەشێک لە بەکارهێنەرانی لە کوردستان راگیرا و ئیش ناکات.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوای کرد، کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕێت، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە پابەند نەبووە بە دانەوەی قەرزەکانی.

دەستەکە لە راگەیاندراوێکدا کە دوێنێ شەو بڵاویانکردووەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، پەیوەندییان بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری راگرتنی ئینتەرنێتی کۆڕەک، جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە کۆمپانیاکە خۆی بەرپرس دەبێت لە قەرەبوو کردنەوەی بەشداربووانی، لەپێناو پاراستنی مافی بەکاربەرانی کۆمپانیاکە.

باسی لەوەشکردووە، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سکاڵای بەکاربەرانی کۆڕەک تیلیکۆم، سەبارەت بە پچڕانی خزمەتگوزارییەکان، لە هەمان کاتدا کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بەرپرسیار دەکات لە لێکەوتەکانی پچڕانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کاتژمێر 12:00ـی شەو رابردوو، ئینتەرنێتی کۆڕەک لەلای بەکارهێنەرانی لە پارێزگاکانی عێراق وەستا و کاری نەکرد.

"دەبێ دەستبەجێ ئینتەرنێتی کۆرەک تیلیکۆم ببڕێت"