لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستکراوە

تورە بەناوبانگەکەی کەلار کرا بەپەیکەر

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە کەلار کە بەتورەکەی بەناوبانگە و بە نیشتیمانی تور دادەنرێت، دواجار رێز لەو رەمزە گیرا و لە فولکەی گردەگۆزینەی قەزاکە، پەیکەری تور لەلایەن رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی دانرا.

بەرزی پەیکەرەکە 3 مەتر و نیوە و لە رۆژھەڵاتی کوردستان دروستکراوە.

دڵشاد ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی بە 964ـی وت، “ھەر شارێک پێویستی بە دروستکردنی پەیکەر ھەبێت وەکوو رەمزێکی شارەکە، وەک رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی دەتوانین دروستکردنەکەی لەئەستۆ بگرین، ئەمڕۆش پەیکەری تورمان لە شارەدێی گردەگۆزینە داناوە”.

“پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرسازێک لە رۆژھەڵاتی کوردستان دروستکراوە، بەرھەمی تور بووە بە رەمزێک بۆ شارەدێی گردەگوزینە و لەھەموو کوردستانیش ناوبانگی ھەیە”، دڵشاد ئیسماعیل وای وت.

چالاکان و دانیشتووانی گردەگۆزینەش دڵخۆشی خۆیان بۆ دانانی پەیکەرەکە دەربڕی و وتیان، بە بینینی ئەو پەیکەرە ئیشتیهایان بۆ تۆڕ دەکرێتەوە و وایان لێدەکات هەمیشە نان و تور بخۆن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هەر بەقاڵێک بڵێ

هەر بەقاڵێک بڵێ "وەرنەوە بۆ سەوزە و توری کەلار" فرۆشی باش دەبێت