بڕیاره‌كه له هه‌موو عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت
ماتۆڕسکیله‌كانى خورماتوو ماوەی 90 رۆژیان پێده‌درێت مۆڵه‌ت ده‌ربهێنن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
له قه‌زاى خورماتوو خاوه‌نى ماتۆڕسكیله‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له ماوه‌ى 90 رۆژدا سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كانیان دا ده‌گرێت.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن سەرۆک وەزیرانه‌وه له به‌غدا، بۆ هه‌موو عێراق ده‌ركراوه، له رۆژى 1.3.2025 ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ماوەی 90 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت، لە سەرەتای مانگی سێه‌ى دەست بەتۆمارکردنی ماتۆڕە بێ سەره‌تاکان دەکەن و ئەوانەی لەرابردووش تۆمارنەکرابوون یاخود مۆڵەتیان نیە، دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانیان بكه‌ن.
وتیشی “مه‌رجه ئەوانەی مۆڵەتی لێخۆڕین دەردەهێنن، تەمەنیان لە 16 ساڵی بەسەرەوە بێت”.
دوای تەواوبونی ئه‌و كاته‌ى داندراوه، هەڵمەتێکی چڕی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا دەستپێدەکات و هەر کەسێک موڵەتی دەرنەهێنابێ، ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەرادەگیرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە رابردوودا بەهۆی نەبونی مۆڵەت دەستبەسەراگیراون، خاوەنەکانیان دەتوانن سەردانیان بکەن و ماتۆڕەکانیان پێ دەدرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ى بچن مۆڵەت دەربهێنن.
بەپێی ئامارێك كه بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی خورماتوو به 964ـى داوه، تەنیا لە ماوی سێ مانگی رابردوودا، دەست بەسەر زیاتر لە 300 ماتۆڕسکیلی بێ مۆڵەت و بێ سەرەتادا گیراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن