دادگای فیدڕالی لە بەغدا
دژی سەرۆک وەزیران تۆمارکراوە
دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵاکەی سەرۆک کۆمار لەسەر موچە دەکات
964+
ژووری هەواڵ
لە دوای جارێک دواخستن، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دادبینی دەکات بۆ سکاڵاکەی سەرۆک کۆمارى عێراق، دژی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەى ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، یەکشەممەی رابردوو سکاڵایان لەسەر محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی، لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار کرد، سەرەڕای ئەرکەکانیان وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی.
سکاڵاکەی سەرۆکایەتی کۆمار، وەک خۆیان ئاماژەیان پێکرد، وەک دامەزراوەیەک بەرامبەر بە رۆڵی سەرۆک وەزیرانی وڵات و وەزیری دارایی تۆمار کراوە.
هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق و بەرپرسی گشتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ئەنجامی دا، یەكشەممەی رابردوو وتی، ناوەڕۆكی سكاڵاكە چەند خاڵێكی سەرەكییە، یەكەمیان داواكراوە دادگای فیدراڵی فەرمانی بەپەلە دەربكات بۆ خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام و بەبێ راوەستان.
سەرۆکایەتیی کۆمار لە سکاڵاکەیدا، داوا دەکات، بابەتە هونەرییەكانی وەك میزانی موراجەعە، وردەكاری و چاودێری كە ئەمانە رێكاری كارگێڕی و هونەرین، نەبنە هۆكارێك بۆ دواخستنی موچە، لەهەمان كاتدا داواكراوە لەلایەن دادگاوە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بكرێت بە هەمواركردنی (مادەی 12/بڕگەی ج) لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی كە تایبەتە، بە تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت بۆ هەرێمی كوردستان.