ریمۆنتادا لەگەڵ سۆما
ئەو شەوەی ریال مەدرید هاندەرانی مانچێستەر سیتی گریاند
964+
ژووری هەواڵ
چیرۆكی ریمۆنتاداكانی ریال مەدرید لەم ساڵانەی دواییدا زۆرن، بەڵام ئەو ریمۆنتادایەی بەسەر یانەی مانچێستەر سیتییدا كردی لە وەرزی 2021-2022 لە قۆناغی پێش كۆتایی، لەبیرناكرێت و شێتانە بوو.
ریال لە یاریی چووندا دۆڕابوو، پێویستی بە بردنەوە بوو لە یاریی گەڕانەوەدا، بۆ ئەوەی بگاتە یاریی كۆتایی.
كەم كەس هەبوو پێشبینیی گەڕانەوەی ریال بكات، بە تایبەتی لەو وەرزەدا تیپەكە ئاستی وەك پێویست نەبوو، بەڵام لە ریمۆنتادایەكی مێژووییدا توانی لە دواساتەكانی یارییەكە بگەڕێتەوە و بردنەوە تۆماربكات و گواردیۆلا و هاندەرانی سیتی شۆك بكەن و بە چاوی گریانەوە بە دیار گۆڵەكانی ریال مەدرید دەستەوەستان بوون.
ئەوەی جێی سەرنج بوو، ریال لە وەرزی 2021-2022 توانی لە تیپە گەورەكانی وەك پاریس سانجێرمان، چێڵسی و مان سیتی بباتەوە، لە یاریی كۆتاییشدا توانی لە لیڤەرپوول بباتەوە و نازناوەكە بەدەست بهێنێت.