دوو دیمه‌ن له‌كاتى راده‌ستكردنه‌وه‌ى پارچه زه‌ویه‌كان له سنوورى پارێززگاكانى دهۆك و كه‌ركوك... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم.
له كه‌ركوك و دهۆك
زیاتر له 70 دۆنم زه‌وى دواى پاككردنه‌وه‌ى له مین راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم له دوو پارێزگای كه‌ركوک و دهۆک زیاتر له 70 دۆنم زه‌وییان دواى پاككردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى لابردنی مینەوە، راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان كرده‌وه.
بە پێی راگەیاندراوی دەزگای مین، ئه‌وه‌ى كه‌ركوک، پارچه زه‌وییه‌ك بووە رووبه‌ره‌كه‌ى 55 هه‌زار و 250 مه‌تر دووجا، كه‌وتووه‌ته گوندی بنەی ناوەڕاست سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر لە پارێزگای کەرکوک، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاروبارى مینى سلێمانى كارى پاككردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به دهۆكیش، دوو پارچه زه‌وییه، یه‌كه‌میان له گوندى دێركێ له سنوورى ناحیه‌ى مانگێش، رووبه‌ره‌كه‌ى 43 هه‌زار و 740 مه‌تر دووجا و دووه‌میشیان له گوندى سیارێ ناحیه‌ى چه‌مانكێ به رووبه‌رى 78 هه‌زار و 420 مه‌تر دووجایه.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌ڵێت، له دوو پارچه زه‌وییه‌كه‌ى سنوورى دهۆك 94 مین له جۆره‌كانى V69 و VS50 و چه‌ندین پارچه‌ى ته‌قه‌مه‌نى هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و دواتر هه‌موویان له‌ناو براون.